بە حەوت دۆلارەوە دەستم بە کار کرد

دواین جانسۆن، ئەو ئەکتەرەی کە وەکوو پڕ داهات ترین ئەکتەری ساڵ ناسراوە دەڵێت کە کارەکەی بە حەوت دۆلارەوە دەستپێکردووە.

بە ڕاپۆرتی  ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس،  دواین جانسۆن کە تازەیی لە لایەن فۆربۆسەوە وەکوو پڕ داهات ترین ئەکتەری ساڵ ناسراوە و لە یەک ساڵی دواییدا لە فیلمگەلێک وەکوو " تووڕەی ۷ "،" سەن ئاندریاس "،" هۆشی ناوەندی " بینراوە و فیلمگەلێک وەکوو" موانا "،"  خێرا " و " چاوەدێری کەنار"یشی لە حاڵی نمایش دان دایه‌،  لە سەر ئەم ڕاپۆرتە ڕای خۆی گوتووە.
ئەم ئەکتەرە کە تەواوی قسه‌کانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەگەیێنێتە لایەنگرانی، لە تویتەردا زۆر سادە و بە بێ له‌خۆبایی بوون جەختی کرد کە لە خاڵی سفرەوە  کاری دەستپێکردووە.
ئەو نووسی: ئەمەوێ ئاماژە بە دوو خاڵ بکەم یەکەم ئەوەی کە کارەکەمم بە حەوت دۆلارەوە دەستپێکردووە، دووهەمیش ئەوەی کە ئەگەر من توانیومە بگەمە ئێرە ئێوەش دەتوانن. ناوبراو ماوەیێک لەمەوپێش لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندبوو کە کاتێک کە ۱۴ ساڵ تەمەنی بوو لەگەڵ دایکی  ڕوویان لە زێدی واتا هاوایی کرد و ئەو کات بوو کە تێگەیشتن کە لەوێ کراونەتە دەرەوە.
لەو کاتەدا بوو کە جانسۆن بڕیاری دا کە ژیانی خۆی بەڕێوە ببات و بیری لە له‌ش جوانی کردەوە. ئەو پاش چەند ساڵ تێکۆشان لەم بوارەدا توانی بوورسیەی خوێندن لە بواری  خولی تۆپی پێی ئەمریکی  لە زانکۆی مەیامەی بە دەست بهێنێت تا شانسی خۆی لە یاری کردن لە ئەم هەودایەدا تاقی بکاتەوە.
ئەو ساڵی ۱۹۹۵ گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی کالگری ستێمپدێرز واژۆ کرد، بەڵام بە خێرایی لە نێو جێگرەکاندا دانرا و تەنیا هەفتەیەک ۲۵۰ دۆلار مووچەی وەردەگرت و لە کۆتاییشدا لە ئەم یانەیە جودا ببوەوە. ئەو کاتێک کە گەڕایەوە بۆ شاری تێمپا لە مەیامەی تەنیا حەوت دۆلار لە گیرفانیدا هەبوو.
لە ئێرە بە دواوە ڕووی لە زۆرانبازی کرد و لەگەڵ باوکی دەستی بە ڕاهێنان کرد. ساڵی ۱۹۹۶ ئەو توانی لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیهانی گرێبەستێک واژۆ بکات و ژیانی بگۆڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆربۆس، جانسۆن ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ۶۴.۵ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو و توانی بە دوو ساڵ پلەی یەکەمیی ڕۆبێرت دوانی جۆینیۆر لە ڕیزی پڕ داهات ترین  ئەکتەرەکان کۆتایی بێنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە جەکی چان بە داهاتی ۶۱ ملیۆن دۆلار کەسی دووهەم و مەت دەیمۆن بە ۵۵ ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

News Code 5229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =