ئێف بی ئای ورده‌کاری ئیمه‌یله‌کانی هیلاری کلینتۆنی ئاشکرا کرد

پۆلیسی فدڕاڵی ئه‌مریکا گفتوگۆیه‌کی هیلاری کلینتۆن و کورته‌یه‌ک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیی سه‌باره‌ت به‌ ئاشکرا بوونی زانیارییه‌ نه‌هێنییه‌کان له‌ ئیمه‌یله‌کانی کلینتۆنه‌وه‌، بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نیۆیۆرک تایمز، پۆلیسی فدراڵی ئه‌مریکا -ئێف بی ئای- گفتوگۆیه‌کی هیلاری کلینتۆن و کورته‌یه‌ک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیی سه‌باره‌ت به‌ درز کردنی زانیارییه‌ نه‌هێنییه‌کان له‌ ئیمه‌یله‌کانی کلینتۆنه‌وه‌، بڵاو کرده‌وه‌.

ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا ئه‌م ده‌نگۆیه‌ دروست بوو که‌ زانیارییه‌ نه‌هێنییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌ تایبه‌ته‌کانی کلینتۆنه‌وه‌ درزیان کردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵیک دایه‌ که‌ کلینتۆن ده‌بوایه‌ت له‌ ئیمه‌یلی وه‌زاره‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ بۆ کار و باری ده‌وڵه‌ت که‌ڵکی ببردایه‌ت.

به‌شی یه‌که‌می ئه‌م به‌ڵگانه‌ که‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، بریتییه‌ له‌ کورته‌یه‌ک له‌ گفتوگۆیه‌کی چڕ و پڕی پۆلیسی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هیلاری کلینتۆن که‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ژوئیه‌دا ئه‌نجام بووه‌. به‌شی دوهه‌میشی کورته‌یه‌که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان که‌ له‌م که‌یسه‌ کراوه‌ و زانیاریی زیاتری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌ که‌ ئه‌م زانیارییه‌ نوێیانه‌ له‌ لایه‌ن جیمز بی کۆمی، سه‌رۆکی ئێف بی ئای بڵاو کرابێته‌وه‌؛ ئه‌و به‌رپرسه‌ی که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌ تۆمه‌تبار کردنی کلینتۆن په‌شیمان بووه‌وه‌.

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی باڵای یاسایی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئامانج له‌م گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ کینتۆن ئه‌مه‌ بووه‌ که‌ زانیاری وردتر له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ کۆبکرێته‌وه‌.

هه‌ر دوو بابه‌ته‌که‌ دوای ئه‌وه‌ی کورت کراونه‌ته‌وه‌، بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ و زانیارییه‌ نه‌هێنییه‌کان تێیدا نه‌درکاون.

شایانی باسه‌ که‌ پۆلیسی فدڕاڵی ئه‌مریکا له‌ ساڵی ڕابردووه‌وه‌ سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م که‌یسه‌ بووه‌ و تاکوو ئێسته‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین که‌یسی دژ به‌ هیلاری کلینتۆنه که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌.

News Code 5218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =