بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرانس ۲۴، گرووپی تیرۆریستی داعش ئەمڕۆ شەمە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ئینتێرنێتی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی پاریس و کوژران و برینداران بوونی ئەو سەدان کەسەی لە ئەستۆی خۆی گرتووە.
داعش لەو بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە:"هەشت کەس لە برایانی ئێمە بە هەڵگرتنی تەقەمەنی و لەبەرکردنی پشتوێنەی خۆکوژی دەستیان داوەتە هێرشێکی پیرۆز بۆ سەر فەرەنسای سەلیبی. "
بە هۆی تەقینەوە و هێرشی تیرۆریستی پاریس ۱۶۰ کەس کوژران و نێزیک بە ۲۰۰ کەس بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە