دراوی ۵۰ هه‌زار دیناری عێراق ڕوونوێنی کرا

بۆ یه‌که‌م جار،دراوی ۵۰ هه‌زار دیناری له‌ لایه‌ن بانکی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕ‌.

به‌ راپۆرتی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی پی یه‌که‌ی مێدیا ، له راگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراقدا هاتووه‌: "به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی قه‌باره‌ی دراوی كاغه‌زی عێراقی و ده‌ركردنی جۆرێكی به‌رزی پاره‌، بانكه‌كه‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دراوی ۵۰ هه‌زار دیناری كه‌ به ره‌نگی قاوه‌یی كاڵ رووپۆشكراوه‌، جگه‌ له‌چوارچێوه‌كه‌ی كه‌ ره‌نگێكی تۆخه‌، ده‌رده‌كات. "

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ دراوه‌ که‌" دراوه‌ چاپكراوه‌ نوێیه‌كه‌، هه‌ردوو رێكه‌وتی زایینی و كۆچی له‌سه‌ره‌."

رووی یه‌كه‌می كاغه‌زه‌كه‌ وێنه‌ی ناعوره‌كانی فوراتی له‌سه‌ره ‌و دارخورما له ‌ناوه‌ڕاستی كاغه‌زه‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها وێنه‌ی یه‌كێك له ‌تاڤگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوی راستیدا چاپکراوه‌‌.

هه‌روه‌کتر دیوه‌كه‌ی‌تری ئه‌م پاره‌یه‌ بریتییه‌ له‌وێنه‌یه‌كی هێڵكاری ئه‌هواره‌كانی خوارووی عێراق كه‌ تیایدا ماڵێك له‌قامیش و ژماره‌یه‌ك راوچی و كۆمه‌ڵێك گامێش و باڵنده‌و وێنه‌یه‌كی دارخورما له‌گه‌ڵ هێڵكاری رووباره‌كانی دیجله‌ و فورات له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی عێراقدا، له‌سه‌ریه‌تی.

شایانی باسه‌ که‌ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی دراوه‌کان نیشانه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی نه‌ختینه‌یی ده‌ست هاووڵاتیانه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی گرانی و هه‌ڵئاوسان له‌ وڵات ‌دایه‌.

News Code 513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =