پارێزگای کوردستان دەبێتە جەمسەری تایەی ئێران

سەرۆکی رێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان رایگه‌یاند که‌ کوردستان له‌ داهاتوویه‌کی نێزیک دا ده‌بێته‌ جه‌مسه‌ری تایه‌ له‌ ئێران.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، موحەممەد دەرەوەزمی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سنە ئاشکرای کرد: بواری کانزگا یەکێک لە بەستێنە گرینگەکانی پارێزگای کوردستان دێتە ئەژمار کە بەداخەوە تا ئێستا لە ئەم بەستێنە بۆ یارمەتی بە گەشەی پارێزگا باش کەڵکی لێ نەگیراوە.

ناوبراو درێژەی دا: یەکێک لە یەکمایەتییە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی کانگا، ڕوون کردنەوەی چالاکییەکانی ئەم بوارەیە و لەم بوارەشدا هه‌وڵ دراوه‌ کە پلان و کارەکان لە بەشی کانگا ئەنجام بدرێ و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لەم ساڵانەی دواییدا خەڵک بەگشتی پرسیاری زۆریان لە بواری کانگاوە هەبووە، وتی: ئێمە لەم دوو ساڵەی دواییدا لەم بارەیەوە کاری جیاوازمان کردووه‌ و هه‌وڵمان داوه‌ کە تەواویی چالاکییەکانمان ڕوون بێ و بەڕای گشتیشی بگەیێنین.

خاو فرۆشی گرنگترین کێشەی کەرتی کانگای کوردستانە

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: خاو فرۆشی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کەرتی کانگایە لە کوردستاندا و بەداخەوە سوودی ئەم بوارەش لە کوردستان دەڕواتە دەرەوە  تەنیا تێچووەکەی بۆ خەڵکی پارێزگا دەمێنێتەوە.

ناوبراو سیاسەتی سەرەکی دەوڵەت لە ئەم کەرتەی بەرگری لە خاوفرۆشی ڕاگەیاند و زیادی کرد: بەرهەمهێنانی پیشەی دەستی بەتایبەتی لەبەشی بەردی ئاسن لە دەستووری کاردایە و لەم بوارەشدا هەنگاوی جیاواز بۆ جێبه‌جێ کردنی هەڵ گیراوه‌.

زنجیرەی پۆڵا لە کوردستان دروست دەکرێ

دەرەوەزمی بەئاماژە بە پێوشوێنگیری گەڵاڵەی دروست کردنی زنجیرەی پۆڵا لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لەم بوارەدا و بە سەرمایەدانەری کۆمپانیا لێزانیەکان و هەروەها کەرتی تایبەت کارگەلێ باش دەستی پێکردووە و چاوەڕوانی دەکرێ کە بە پێی پاڵپشتیەکانی سەرۆکی باڵای وەزارەت ئەم پرسە گرینگە زووبەزوو بگاتە ئاکام.

ئەو دروست کردنی زنجیرەی پۆڵا لە پارێزگای کوردستانی به‌ستێنێک بۆ گەشەی هەمە لایەنەی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند و وتی: کاتێک ئەم پرسە گرینگە خرایە ڕێ، بەستێن بۆ پێشکەوتنی کوردستان دروست دەبێ، بۆیە ئەبێ تەواویی کاربەدەستانی پارێزگا لەم بوارەدا بەشداری و هاوکارییان هەبێ.

ناوبراو سپاسی تێکۆشان و پاڵپشتیەکانی پارێزگاری کوردستان بۆ پێوشوێنگیری ئەم گەڵاڵەیە کرد و وتی: بێ گومان بە ئەم تێکۆشانانەوە چاوەڕوانی دەکرێ کە ئەم پرسە گرینگە زووبەزوو بەرێوە بچێ.

کارگه‌ی لاستیکی(تایه‌) بارزی کوردستان لە داهاتوویەکی نێزیکدا دەکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان ئاماژەی دایە سەر کارە ئەنجام دراوەکان بۆ خێراکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای تایه‌ی بارزی کوردستان و وتی: بەختەوەرانە ئێستا ئەم گەڵاڵەیە خەریکە قۆناغە کۆتاییەکانی خۆی دەپێوێ و بە پێی پلانڕێژیەکان لە داهاتوویەکی نێزیکیشدا دەکرێتەوە.

ئەو وتی: لە پەنای کارگه‌ی لاستیک بارزی کوردستان، گەڵاڵەی کارخانەیێکی دیکەی لاستیک لە حاڵی پەوشوێنگیریدایە و هەروەها زەوینەکەشی دیاریکراوە و سەرمایدانەری کەرتی تایبەتیش کارە سەرەتاییەکانی بۆ ڕێکخستنی ئەم کارخانەیە ئەنجام داوە.

دەرەوەزمی ڕایگەیاند: لە ئەگەری ڕێخستنی ئەم دوو کارگه‌ تایه‌ لە کوردستاندا، ئەم ئارێزگایە دەبێتە جەمسەری سەرەکی لە ئەم بەشەدا و لە کەناری ئەم بابه‌ته‌ گرینگەشدا، هەلی باش بۆ کاری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاستەوخۆی هەزاران کەس دەڕەخسێ.

پاڵپشتی لە ڕێخستنی پیشەی گەورە لە کوردستان یەکمایەتی سەرەکیە

ناوبراو یەکێک لە سیاسەتە سەرەکییەکان لە کەرتی پیشەی پارێزگای کوردستانی پاڵپشتی لە ڕێخستنی پیشەی گەورە و دایک ڕاگەیاند و وتی: کاربەدەستان خەریکی پێوشوێنگریی ئەم پرسە گرینگەن و وەزارەتخانەش پاڵپشتیەکی باشی لێوە کردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: گرینگترین ئاکامی ڕێخستنی پیشەی گەورە و دایک لە پارێزگای کوردستان، دروست کردنی ئاسایشی دەروونی بۆ سەرمایەدانەرەکانی کەرتی تایبەت لە پارێزگایە کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی بەشداری کردنی سەرمایەدانەرە بیانیەکانیش.

News Code 5056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =