جان کری: کوردەکانی سووریا بۆ ڕۆژهەڵاتی فرات کشانەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی، دەسپێکی کشانەوەی کوردەکانی سووریای بۆ لای ڕۆژهەڵاتی فرات ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژی تەلەفۆنی  لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی خۆی هەواڵی لە دەسپێکردنی کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆ لای ڕۆژهەڵاتی ڕۆباری فرات دا.
جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژی تەلەفۆنیی خۆی لەگەڵ مەولوود چاوش ئوغڵوو هاوتا تورکیاییەکەی خۆی، ناوبراوی لە کشانەوەی هێزە کوردیەکان بۆ لای ڕۆژهەڵاتی ڕۆباری فرات دڵنیاکردەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بارەیەوە بە هەواڵدەریی ڕیانوستی ڕایگەیاند: لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام درا، دوو لایەنەکە لە سەر درێژەی شەڕ دژی داعش لە عێراق و سووریا بە یارمەتی یەکتر جەختیان کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە جۆبایدن جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا شەوی ڕابردوو و پاش دیداری ئەمڕۆ لەگەڵ بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی چانکایا بە هەواڵنێرەکانی ڕاگەیاندبوو: هێزە کوردیەکان لە سووریا بە هیچ شێوەیێ مافی تێپەڕاندنی ڕۆباری فراتیان نیە؛ چونکوو لەم حاڵەدا
ئەمریکا بە هیچ جۆرێ پشتیوانیان لێوە ناکات.

News Code 5053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =