AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٦ ١٤:٠٨

سەرۆک کۆماری ئێران:

هەر چەشنە کردەوەیەکی سەربزێوانەی ئیسڕائیل وڵامی قورسی ئێرانی بەدوادا دێت

هەر چەشنە کردەوەیەکی سەربزێوانەی ئیسڕائیل وڵامی قورسی ئێرانی بەدوادا دێت

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە جێبەجێکردنی سزای دەستدرێژکار کە بەڵێنی ڕاستی ڕێبەری شۆڕش بوو، وتی: هەر چەشنە سەربزێوییەکی نوێ لە دژی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران، وەڵامێکی قورستر و پەشیمانکەرەوە دەدرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، ڕۆڵە بە پەرۆش و بوێرەکانی نەتەوەی ئێران لە سپای پاسداران ، بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەموو هێزە بەرگری و سیاسییەکانی وڵات، لاپەڕەیەکی نوێیان لە مێژووی دەسەڵاتی ئێران دانا و وانەیەکیان بە دوژمنی زایۆنیستی فێر کرد.

وتیشی:"بەرخۆدان" وشەی سەرەکییە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە و نکۆڵیکردن لە داگیرکاری و تیرۆر بە هەر جۆرێک بێت. کۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوەی قەیرانی ناوچەکە بە ژینۆساید و توندوتیژیی ڕژیمی زایۆنی دەزانێت و لە هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە درێغی نابێت.

ڕەئیسی جەختیشی کرد: ئامۆژگاری لایەنگرانی ڕژیمی داگیرکەر دەکەین کە ئەم کارە بەرپرسیارانە و ڕێژەییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز بنرخێنن و واز لە پشتیوانی کوێرانە لە ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنیستی بهێنن کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی چڕبوونەوەی یاسا شکاندن و گاڵتەپێکردنی ئەو ڕژیمە بە یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بوو.

News ID 49818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha