خۆکوژەکەی عه‌نتاب مێردمنداڵ بووه‌/ داعش تەقینەوەکەی ئەنجام داوە

سەرۆك كۆماری توركیا دوایین زانیارییه‌كانی سەبارەت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری غازی عه‌نتاب راگه‌یاند و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ مێردمنداڵێك بووه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ دوایین ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری غازی عه‌نتابی راگه‌یاند.

ئەردۆغان ئاماژەی به‌وه‌كرد كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نێوان ۱۲ بۆ ۱۴ ساڵاندا بووه‌.

شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌رپرسێكی هه‌ده‌په‌ له‌ شاری غازی عەنتاب ڕوویدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ۵۰ کەس کوژران و زیاتر لە ۱۲۰ کەسیش بریندار بوون کە باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

ئه‌ردۆغان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی:" ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژیدا بووه‌، كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی له‌ نێوان ۱۲ بۆ ۱۴ ساڵاندا بووه‌، كه‌ یان خودی خۆی بۆمبه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ یاخود له‌لایه‌ن كه‌سانێكی دیكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌".

سه‌رۆك كۆماری توركیا جەختی کرد له‌ لێدوانه‌كانی پێشووی كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌ماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه.‌

News Code 4964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =