بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، پێش لە پەسەند کردنی ئەم گەڵاڵەیە لە تورکیا، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: پاش پەسەند کردنی گرێبەستی نێوان دوو لایەنەکە لە پەرلەمان، گۆڕینەوەی باڵوێز لە نێوان ئەنقەرە و تێلاڤیڤ ئەنجام دەدرێ.
چاوش ئوغڵوو وتیشی: پەرلەمانی تورکیا، هەروەها یاسایەکی نوێ پەسەند دەکات کە بە پێی ئەم یاسایە تەواویی سکاڵا دادوەرییەکان دژی هێزە ئیسراییلییەکان هاوپهیوهند به پاپۆڕی مەڕمەڕە ههڵدهوهشێنێتهوه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆکاری دواکەوتنی بەڕێوەبردنی گرێبەستە واژۆکراوەکانی نێوان ئەنقەرە و تێلاڤیڤ کوودەتاکەی ئەم دواییانە ڕاگەیاند.
بە دوای هێرشی هێزەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر پاپۆڕی یاریگەیاندنی ماوی مەڕمەڕە لە ٣١ی مانگی مەی ساڵی ٢٠١٠ی تورکیا کە خەریکی گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ناوچەی کەناری غەزە بوو، پێوەندیەکانی ئەنقەرە و تێلاڤیڤ ڕووی لە ئاڵۆزی کرد. بەڵام لە ماوەیێک لەمەوپێشەوە ئەنقەرە و تێلاڤیڤ پێوەندیگەلێکیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییە دوولایەنەکان هەبووە و هەر پێش لە کوودەتاکەی ١٥ی جوولای ڕاگەیێندرا کە تورکیا و رێژیمی زایۆنی بەم زووانە پێوەندیەکانیان دەسپێدەکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە