بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە لە کاتێکدا کە کەرتی ڕۆژاواییش هێشتا ئامانجی هێرشی دڕندانەی ئەم ڕژێمەیە و ١١٨هەمین ڕۆژی ئەم شەڕەش تێپەڕیوە.
زیادبوونی ژمارەی شەهیدان و بریندارانی غەززە بۆ زیاتر لە ٩٣ هەزار کەس
وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە ٧ی خەزەڵوەرەوە بۆ ٢٧ هەزار و ١٩ کەس زیادی کردووە.
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٦٦ هەزار و ١٣٩ کەس.
زیادیشی کرد: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی ١٦ تاوانی کوشتنی بەکۆمەڵ و کۆمەڵکوژی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و لەو ماوەیەدا ١٥٠ کەس شەهید بوون و ٣١٣ کەسیش بریندار بوون.
Your Comment