AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٤ ١٢:٠٥

بە بیانووی لێدانی پەکەکە

ئەگەری هەیە تورکیا هێرش بکاتە سەر سلێمانی

ئەگەری هەیە تورکیا هێرش بکاتە سەر سلێمانی

تادێت ئەگەرەکانى هێرشى تورکیا بۆ سنوورى سلێمانى زیاتر دەبێت و سەرۆک وەزیرانى عێراق تورکیا دەستکراوە دەکات بۆ ئەنجامدانى هێرش لە هەرێمى کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆكی دەزگاى هەواڵگرى تورکیا (میت) سەردانى بەغداى کرد و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراقدا کۆبووەوە و ڕەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ هێرشكردنە سەر بنكە و بارەگانی پەكەكە لەناو خاكی عێراق.

دەستکردنەوەى تورکیا لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە، هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر هەرێم زیاد دەکات.

سەلاح ڕەشید چاودێرى سیاسی لە وتارێکدا کە ڕۆژى ٢٠ى ئەم مانگە بڵاویکردەوە نوسیویەتى: لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەبینین چۆن فرۆکەی تورکی بۆردومانی شوێنی گرنگی ناوچەی سەوز دەکات.

هەروەها، ماوەی چەند ڕۆژێكە گەورە بەرپرسانی توركیا لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە بەئاشكرا هەڕەشە لەناوچەی سلیمانی و یەكێتی دەكەن و بەمەترسی ناوی دەبەن بۆسەر ئاسایشى نەتەوەیی توركیا.

هەفتەی رابردووش لەڕێگەی دوو بەرپرسی پێشووتری یەكێتیيەوە، تورکیا پەیامێکی توندی بۆ یەكیتی ناردووە.

News ID 48800

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha