ئەمریکا قه‌رزی ۱.۷ ملیار دۆلاری ئێرانی ڕادەست کردەوە

ویکلی ستاندارد له‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ۱.۳ ملیار دۆلاری دیکه‌ له‌ لایه‌ن دوڵه‌تی ئه‌مریکا به‌ ئێران، له‌ دوای ۴۰۰ ملیۆن دۆلاره‌که‌، هه‌واڵی داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی ویکلی ستاندارد له‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ۱.۳ ملیار دۆلاری دیکه‌ له‌ لایه‌ن دوڵه‌تی ئه‌مریکا به‌ ئێران، له‌ دوای ۴۰۰ ملیۆن دۆلاره‌که‌، هه‌واڵی داوه‌. به‌م پێیه‌ ئێستا ۱.۷ ملیار دۆلار ڕاده‌ستی ئێرانییه‌کان کراوه‌ته‌وه‌ و قه‌رزه‌که‌ی ئێران له‌ ئه‌مریکا به‌ ته‌واوی دراوه‌ته‌وه‌.

به پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی که‌ ئه‌م قه‌رزه‌ له‌ ۱۷ی مانگی مارچ ڕاده‌ستی ئێران کراوه‌ته‌وه‌.

ویکلی ستاندارد له‌ درێژه‌دا نووسی: هه‌فه‌ته‌ی ڕابردوو، وال ستریت ژورنال هه‌واڵی ڕاده‌ست کردنی ۴۰۰ ملیۆن دۆلاری به‌ ئێران بڵاو کرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ هاوکات بووه‌ له‌گه‌ڵ ئازاد کردنی ۵ به‌ندکراوی ئه‌مریکایی له‌ ئێران.

دوا به‌ دوای ئه‌م هه‌واڵه‌ ئێد رۆیس، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ده‌ره‌کی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ نامه‌یه‌کدا له‌ جان کری داوای کرد تاکوو له‌مباره‌وه‌ ڕوون کردنه‌وه‌ بدات.

له‌ ۱۷ مارسیش جولیا فری فیلد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ وڵام به‌ ئێد رۆیس نووسی: ئێران ۴۰۰ ملیۆن دۆلار له‌ قه‌رزه‌که‌ی خۆیی وه‌رگرتووه‌ و له‌م قه‌رزه‌ش ۱.۳ ملیار دۆلاری ماوه‌ که‌ به‌ پێی ڕێککه‌وتنه‌کان ڕاده‌ستی ئێرانی ده‌که‌ینه‌وه‌.

ئان کاتن، نوێنه‌ری کۆماری خوازه‌کان، ئۆبامای تۆمه‌تبار کرد که‌ ئه‌م ۱.۷ ملیار دۆلاره‌ وه‌ک باجدان به‌ ئێران وایه‌.

شایانی باسه‌، ئێران له‌ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیه‌وه‌ زیاتر له‌ ۴۰۰ ملیۆن دۆلاری له‌ ئه‌مریکا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و تاکوو ساڵی ۲۰۱۵ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ سووده‌که‌یه‌وه‌ گه‌یشته‌ ۱.۷ ملیار دۆلار و ئه‌مریکا دوای ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی بڕیاری دا که‌ ڕاده‌ستی ئێرانی بکاته‌وه‌.

News Code 4875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =