کوژرانی ٣٥ تیرۆریست لە ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا

تەقینەوەیێکی خۆکوژی لە سنووری سووریا و تورکیا بووە هۆی کوژرانی ٣٥ چەکداری گرووپە تیرۆریستیەکان و بریندار بوونی ٥٠ کەسی تر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، بەهۆی تەقینەوەیێکی خۆکوژی لە سەر ڕێگای ئەتمە لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا ٣٥ کەس لە چەکدارەکانی گرووپە تیرۆریستیەکان کوژران و ژمارەیێکش بریندار بوون.

بە پێی ئەم هەواڵە، بە داوی تەقینەوەیێک کە  لە سەر ڕێگای ئەتمە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلەب هەڵکەوتە لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا ڕووی دا، ٣٥ کەس لە چەکدارەکانی گرووپە تێرۆریستییەکان کوژران و ٥٠ کەسیش بریندار بوون. دەوترێ زۆربەی کوژراوەکان لە گرووپی تێرۆریستی ناسراو بە ئەرتەشی ئازادن.

لە هەمان حاڵدا کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم تەقینەوە، بە ئامانج کردنی چەکدارەکانی گرووپە تێرۆریستەکانی ناسراو بە فەیلق ئەلشام، سقوورولجەبەل، لوائەلحەمزە بووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە کەسێکی خۆکوژ  هاتووەتە نێو پاسی گواستنەوەی چەکدارە دژبەرەکانی سووریاوە و لە سەر ڕێگای ئەتمە خۆی لە نێوان چەکدارەکاندا تەقاندووەتەوە.

هێشتا نادیارە کە خۆکوژەکە سەر بە چ گرووپێک بووە.

News Code 4830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =