"شەوکەت ئەمين کۆرکی"کرایە سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خەڵاتی ئاسیا پاسیفیک

سەرۆکایەتی لیژنەی داوەرانی بەشی فیلمی بەڵگەمەندی، گەنجان و ئەنیمەیشێنی نۆهەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی "ئاسیا پاسیفیک" ناسراو بە ئۆسکاری ئاسیا (APSA) لە وڵاتی ئۆسترالیا خرایە ئەستۆی شەوکەت ئەمین کۆرکی، دەرهێنەری بە توانای کوردی عێراق.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، شەوکەت ئەمین کۆرکی بڕیارە لە گەڵخاتوو "یووکا ساکانۆ"، بەڕیوەبەری هونەری و پەیوەندی نێونەتەوەیی فێستیڤاڵە ناسراوەکانی جیهانی لە وڵاتی ژاپۆن و "سام هوو"، نووسەر و ڕەخنەگری هۆنگ کۆنگی، وەک لیژنەی داوەروانی نۆهەمینخولیخەڵاتیساڵانەی "ئاسیاپاسیفیک"، ۱۵ بەرهەمی کۆتایی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو خەڵاتەدا تاوتوێ بکەن.

دەرهێنەری کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، پێشتر بۆ فیلمی "تێپەڕبوون بە ناو تەپ و تۆزدا" لە ساڵی ۲۰۰۷ خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە "ئاسیا پاسیفیک" مسۆگەر کردووە و پاشان لە ساڵی ۲۰۱۱ بۆ فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد" لە هەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی ئەو خەڵاتە، خەڵاتی تایبەتی یۆنسکۆی بۆ بەشداریی بەرچاو لە پەرەدان و پاراستنی فرەچەشنێتی فەرهەنگی ئەو ڕیوڕەسمە پێ‌بەخشراوە و لەو کاتە بە دواوە وەک ئەندامی ئاکادیمیای "ئاسیا پاسیفیک" دەناسرێت.

ڕێوڕەسمی کۆتایی نۆهەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی سکرین "ئاسیا پاسیفیک" رۆژی پێنج‌شەممە ۵ی سەرماوەز/ ۲۶ی نۆڤیمبێری ۲۰۱۵ لە شاری بریسبان لە ویلایەتی کۆئینزلەند لە وڵاتی ئۆسترالیا بەڕێوە دەچێت.

News Code 482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =