ئەگەری سەفەری ئەردۆغان بۆ ئێران لە داهاتوویەکی نێزیک

ڕۆژنامەی "ئەلحەیات" چاپی لەندەن لە بابەتێکدا بە ئاماژە بە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە ئەنقەرە، لە ئەگەری سەفەری ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئێران لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو،هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن، هەندێ سەرچاوەی ئێرانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەم ڕۆژنامە لە ئەگەری سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئێران لە داهاتوویەکی نێزیک هەواڵیان داوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پێشنیاری داوە کە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان بەرپرسانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕێکارەکانی چارەسەری قەیرانی سووریا

بخرێتە ڕوو.

ئەلحەیات لە درێژەدا دەنووسێت کە سەرچاوە ئێرانییەکان هەوڵی تاران بۆ پەلکێش کردنی ئەنقەرە بۆ ناو هاوپەیمانی پێکهاتوو لە ڕووسیا و وڵاتانی دیکەی نێزیک لە ئێران رەت دەکەنەوە. بەڵام لە پێشوازی ئێران لە بابەتی پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەش بۆ لێکدانەوەی قەیرانی سووریا و بژاردەکانی بەردەم هەواڵ دەدەن.

ئەو ڕۆژنامە نووسی: ئەردۆغان لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکات.

News Code 4803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =