ئێران و فەڕەنسا چەندین ڕێککەوتننامەی گرینگ واژۆ دەکەن

لە میانەی سەردانی سەرۆک کۆماری ئیران بۆ پاریس دوو وڵات چەندین رێککەوتننامەی گرینگ واژۆ دەکەن.

بەراپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیتیرز، فەڕەنسا و ئێران لە میانەی سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ فەرينسا چەندین ڕێککەوتننامە لەوانە ڕێککەوتنێک لە بواری گواستنەوە و گەیاندنی ئاسمانیی واژۆ دەکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ڕۆحانی لەم سەفەرەیدا بۆ پاریس ەگەڵ إرانسۆا ئۆلاند، هاوتای فەڕەنسی خۆی دیددارو گفتوگۆ دەکات.

لە بەیاننامەی کۆشکی ئێلیزەدا هاتووە:چەندین رێککەوتننامە لە نێوان وەزیرانی فەڕەنسی و ئێرانی لە بوارە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت سیاسی، هاوکاری ئابووری، گواستنەوە و گەیاندنی ئاسمانی، تەندروستی، پزیشکی و کشتوکاڵ واژۆ دەکرێت.

 بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژانی ۱۷ و ۱۸ی نۆڤمبر سەردانی فەڕەنسا بکات.

News Code 478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =