بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا سبەینێ دەچیتە ئەنقەرە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، " موحەممەد جەواد زەریف " وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی، بە مەبەستی دیداری فەرمی لەگەڵ " ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا، تاران بەجێدێڵێ.
زەریف هەوەها بڕیارە لەگەڵ " بێن عەلی یڵدرم " سەرۆک وەزیرانی تورکیا و " مەولوود چاوش ئوغڵوو " وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدار بکات.
میدیاکانی تورکیا، بابەتی وتووێژی ئەم دیدارانەی پێوەندیە دوو لایەنەکان، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیان ڕاگەیاندووە.
بۆچوونی ئێوە