سەدان تێرۆریستی داعشی لە ویلایەتی " نەنگەرهار" کوژراون

فەرماندەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان وتی: زیاتر لە ۳۰۰ کەس لە ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی داعش لە ویلایەتی نەنگەرهار بە دەستی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵس مێهر  لە هەواڵدەریی " کۆمار "، " جان نیکلسۆن " فەرماندەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان وتی: لە دوو حەوتەی ڕابردوودا ۳۰۰ تێرۆریستی داعشی لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و بەرگری ئەفغانستان لە ویلایەتی نەنگەرهار کوژراون.

ناوبراو ئەم خەسارەی، گورزێکی کوشنده‌ بۆ گرووپی تێرۆریستی داعش زانی و وتی: هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان بە زیادکردنی ئۆپراسیۆنە هێرشبەرانەکانی خۆی دژی تێرۆریستەکان، ئەمساڵ لە چاوی ساڵی ڕابردوو سەرکەوتووتر بووە.

هاوکات " چارلس کلیفلەند" وتەبێژی ئۆپراسیۆنی پاڵپشتیی قایم لە ئەفغانستانیش وتوویەتی: زۆربەی تێرۆریستانی داعشی پاش توندبوونەوەی هێرشە ئاسایشی و بەرگرییەکانی ئەفغانستان ناچاربوونه‌ ویلایەتی نەنگەرهار به‌جێبێڵن بۆ ویلایەتی " کنر " هه‌ڵبێن.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کردووە: تێرۆریستەکانی داعش بۆ درێژەی چالاکییە سەربازییەکانی خۆیان لە ویلایەتی کنر جێگیر بوونە.

News Code 4771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =