ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: وەزارەتی ئیتلاعات پۆسەی پتەوی نیزامە کە نابێت خەساری لێبدرێت، کەواتە ئیمان و مەعنەویت لەم وەزارەتخانە دەبێ زیاتر لە دەزگایەکی دیکە بێت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ئایەتوڵڵا خامنەیی؛ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۰ی گەلاوێژ لەگەڵ وەزیر، جێگران و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کۆبووەوە.
ڕاشیانگەیاند کە وەزارەتی ئیتلاعات، پۆسەی پتەوی نیزام و چاو و گوێ نیزامی ئیسلامی ئێرانە و نابێت بەوشێوە بێت کە خەسار هەڵگرێت.
ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دەبێ بەرەی نوێ وەزارەتی ئیتلاعات وەک ڕابردوو شۆڕشی و با ئیمان ڕابهێنرێن.
بۆچوونی ئێوە