به‌رجام هه‌رچی زووتره‌ بدڕێندرێت

سیناتۆری کۆمارێکی خواز که‌ چه‌ند مانگ پێش ئێستا له‌ کێبه‌رکێی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا شکستی خوارد، ئێستا بۆ به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و پێگه‌یه‌ی که‌ له‌ ده‌ستی داوه‌ قسه‌ له‌ دڕاندنی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ پۆلیتیکاڵ نیوز، سیناتۆری توندڕه‌و و کۆماریخواز له‌ ویلایەتی ته‌گزارس به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ دڕاندنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌واڵی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تێد کروز سیناتۆری توندڕه‌وی کۆماری خوازی ئه‌یاله‌تی ته‌گزاس جه‌ختی کردووه‌ که‌ ده‌بێت ڕێکه‌وتنی ناڤۆکی ۱۴ی جولایی ساڵی ۲۰۱۵ ناسراو به‌ به‌رجام بدرێت و دوور بخرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی کروز که‌ پۆلیتیکاڵ نیوز بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هیچ نییه‌ بێجگه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ک له‌ به‌رتیل دان و ڕێککه‌وتنی نه‌هێنی که‌ ناتوانێت به‌ر به‌ ده‌ست گه‌یشتنی هێزی ناڤۆکی ئێران بگرێت.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو بودجه‌ی باش بۆ پشتیوانی له‌ تیرۆریسم دابین بکرێت و ئێران هان ده‌دات که‌ شارۆمه‌ندی زیاتر له‌ ئێمه‌ ده‌ستگیر بکات.

ئه‌م سیناتۆره‌ کۆماری خوازه‌ که‌ نه‌یتوانی تووڕه‌یی خۆی له‌ دانی ۴۰۰ ملیۆن دۆلار له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ به‌ ئێران بشارێته‌وه‌، له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئاشكرا کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ ئازاد کردنی ۳ زیندانییه‌که‌ی خۆی له‌ ئێران ۴۰۰ ملیۆن دۆلاری به‌م وڵاته‌ داوه‌، نوێترین هۆکار و به‌ڵگه‌یه‌ که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ڕه‌ت بکه‌ینه‌وه‌.

تێد کروز زیادی کرد: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی خه‌ساری زیاتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت، هه‌رچی زووتره‌ بدڕێت.

News Code 4706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =