ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ ئێران دراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئازاد کردنی به‌ندکراوه‌کانه‌وه‌ نییه‌

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ پاره‌یه‌ی به‌ ئێران دراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئازاد کردنی به‌ندکراوه‌کانه‌وه‌ نییه‌ و به‌رجام له‌ ڕێچکه‌یه‌کی دروست دایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له‌ یو ئێس ئه‌ی توده‌ی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ڕه‌خنه‌کان که‌ بۆچی ۴۰۰ ملیۆن دۆلاری به‌ ئێرانییه‌کان داوه‌ وتی: ئه‌وه‌ پاره‌یه‌ی که‌ به‌ ئێران دراوه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئازاد کردنی به‌ندکراوه‌کانه‌وه‌ نییه.

ئه‌و زیادی کرد که‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ ئێران پێشتر له‌ لایه‌ن کۆشكی سپیه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکرا بوو، ئه‌مه‌ ڕێککه‌وتنێکی نایاسایی نه‌بووه.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ بۆچی پاره‌که‌ به‌ نه‌خت ڕاده‌ستی ئێران کراوه، وتی: ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا گه‌ماڕۆی ئابووری  و بانکی زۆر سه‌ختی له‌سه‌ر ئێران داناوه‌ و ناچار بووین ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ نه‌ختی ڕاده‌ستی ئێران بکه‌ینه‌وه.

ئه‌و جارێکی دیکه‌ پێداگری کرد له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌رجامدا کرد و وتی: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م باسانه، به‌رجام و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ڕێچکه‌یه‌کی دروست دایه‌ و ئێمه‌ پێشتریش ئه‌مه‌مان وتووه.

شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌ ئه‌مریکا بڕی ۴۰۰ ملیۆن دۆلاری به‌ فڕۆکه‌یه‌ک بۆ ئێران ناردووه‌ بووه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆربه‌ی کۆماری خوازه‌کان ئه‌م کاره‌یان به‌ تووندی ئیدانه‌ کرد.

کۆماری خوازه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ پێناو ئازاد کردنی ده‌ستگیر کراوه‌کان به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران دراوه‌ و که‌ کارێکی نایاساییه. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆباماوه‌ به‌ تووندی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ و کۆشكی سپی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ به‌ندکراوه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ئێراندا نییه‌ و ئه‌مه‌ به‌شێک بووه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی که‌ ده‌بوایه‌ت ڕاده‌ستی ئێران بکریایه‌ت.

News Code 4662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =