جان کری سه‌فه‌ری تورکیا ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ قسه‌ کردن سه‌باره‌ت به‌ کوده‌تاکه‌ی تورکیا که‌ بووه‌ته‌ هۆی ئاڵۆزی نێوان هه‌ر دوو وڵات، سه‌فه‌ری تورکیا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ په‌نجشه‌مه‌ کاناڵی سی ئێن ئێن تورک له‌ سه‌فه‌ری جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ تورکیا هه‌واڵی دا.

ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که‌ له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ۱۵ جۆلایه‌وه‌، تورکیا ئه‌مریکای تۆمه‌تبار کردووه‌ که‌ به‌ ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن، پشتیوانی له‌ کوده‌تاکه‌ ده‌کات و ده‌ستی هه‌یه‌ له‌م ڕووداوه‌دا.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی کری، به‌رپرسانی تورکیا هاوکات له‌گه‌ڵ باس کردن له‌ نیگه‌رانییه‌کانی خۆیان له‌ کوده‌تاکه‌، جارێکی دیکه‌ داوای ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن بکه‌نه‌وه‌.

کری دووهه‌مین به‌رپرسی ئه‌مریکایه‌ که‌ له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی تورکیا سه‌فه‌ری ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات. چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا، ژنراڵ جۆزف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ تورکیا، هاوکات له‌گه‌ڵ دیداری به‌رپرسانی تورک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئینجرلیک که‌ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعشی تێدا جێگیر کراوه‌، دیتنی کرد.

هه‌واڵی سه‌فه‌ری جان کری بۆ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ حاڵێکدا ئاشکرا ده‌بێت که‌ له‌ میانه‌ی هه‌فته‌ی پێشودا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژئاوای به‌ پشتیوانی له‌ کوده‌تا تاوانبار کرد.

ئه‌و له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: دوای کوده‌تاکه‌ی ۱۵ جولای، هیچ نوێنه‌رێک له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ تورکیا نه‌هاتوون. ئامانجی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م کاره‌ خه‌ڵکی تورکیا بوو. به‌داخه‌وه‌ له‌ جیهانی ئێمه‌دا بڕێک له‌ ڕێبه‌ره‌کانی جیهان گوله‌ن ناناسن که‌ له‌ ئه‌مریکایه‌، له‌ حاڵێکدا هه‌رچی به‌ڵگه‌ و زانیارییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م که‌سه‌ بوونی هه‌یه‌.

News Code 4661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =