دەستگیریی تیرۆریستان لە ۴ پارێزگا/ ۲۰ تیرۆریست لە سنوورەکانی ئێران دەستگیر کران

وەزیری ئیتلاعات دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان(د.خ) کە بووە هۆی پووچەڵ بوونەوەی چەندین کردەوەی تیرۆریستی و دەستگیری ژمارەیەک تیرۆریست لە ماوەی مانگی موحەڕڕەم روون کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حوجەتولئیسلام سەید محەمەد عەلەوی،وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئەمرۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە تاران،بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ گورز وەشاندن لە ڕێوڕەسمی تازیەباریی ڕۆژانی موحەڕڕەم،دەرئەنجامی گرینگترین  ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی ئیتلاعات دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی خستەڕوو.

 عەلەوی ئاماژەی دایە سیاسەتی دزێوی کەناڵی بی بی سی  کە لە سەروبەندی مانگی موحەڕڕەم بەیاننامەی ئەیمەن ئەلزەواهێری،سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی خوێندۆتەوە کە تێدا داوای لە گرووپە تیرۆریستییەکان کردووە چەکەکانیان ڕوو لە یەکتر نەکەن و بەرەو ئێرانی بکەنەوە،کەچی دواجار دەرکەوت ئەو بەیاننامەیە هی ۸ مانگ پێش بووە و لە سەروبەندی مانگی موحەڕڕەم دا بە ئەنقەست لەلایەن ئەو کەناڵەوە بڵاوبووەتەوە.

 وتیشی: وەزارەتی ئیتلاعات هۆشداریی بە سەرجەم پارێزگاکان دابوو کە ئاگاداری جووڵە گوماناوییەکان بن و چاودێری بارودۆخە بکەن و ئەگەر پێویست بێت دەسبەجێ پەرچەکرداریان ببێت.

 دەستگیری ۲۰ تیرۆریست لە سنوورەکانی ئێران

عەلەوی ڕایگەیاند کە لەو ماوەیەدا ۲۰ تیرۆریست کە ویستوویانە دەربازی خاکی سووریا و عێراق بن لە لایەن هێزە بێ ناونیشانەکانی ئیمام زەمان(هێزەکانی ئیتلاعات) لە سنوورەکانی ئێران دەستگیر کراون.

 راشیگەیاند کە ئەو تیرۆریستانە لە چەند پارێزگادا ناسراونەتەوە وویستوویانە کاری تیرۆریستی بکەن و تەنانەت دەستیان دابووە ڕفاندنی ئۆتۆمبێلی خەڵک و کوشتنیان.

وتیشی: تیرۆریستەکان بۆ شارستانەکان پلانی کردەوەی تیرۆریستی و تەقینەوەیان بووە کە ئەو پلانانە هەمووی پووچەڵ کراوەتەوە و دواتریس زانیاری زیاتر لەمبارەوە بە خەڵک دەدرێت.

 وەزیری ئیتلاعات هەروەها ئاشکرای کرد کە ئەوان توانیویانە زەبر لە تۆرە تیرۆریستییەکان بدەن لە ڕۆژهەڵاتی ئێران و ۱۰ کەسیان لە پارێزگاکانی گولستان،مازەندەران،تاران و بەلووچستان دەستگیر کردووە.

حەلەوی جەختی کرد کە چاودێری هەموو ناوجەکان دەکەن و هیچ جووڵەیەکی تیرۆریستیان لێ ون نابێت.

News Code 465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =