AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٨ ١٠:٣٤

مەردان یانارداغ لە دادگا:

ئەردۆغان خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلانە بۆ گۆڕینی کەشی سیاسی تورکیا

ئەردۆغان خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلانە بۆ گۆڕینی کەشی سیاسی تورکیا

ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی تورکیا کە باسی سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشەی تورکیا سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجالانی کردبوو، خرایە زیندان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەردان یانارداغ ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری تورکیا کە دوابەدوای قسە کردنی سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە تەلەڤیزیۆن قسەی کردبوو، بە حوکمی دادگا ڕەوانەی زیندان کرا.

ناوبراو چەند ڕۆژ پێش بە ڕەخنە لە گۆشەگیری ئۆجەلان وتبووی: دوورەپەرێز کدنی زۆرەملیی ئۆجالان یاسایی نییە و ئەبێ ئازاد بکرێت. ئەو کەسایەتییەکی گەورە و خوێندەوارە. لە سیاسەت تێدەگات و کەسێکی زیرەکە.

دادستێنی گشتی ئەستەنبۆل دەستبەجێ دوای بڵاو بوونەوەی ئەو پرۆگرامە، دۆسیەیەکی دادوەریی لە دژی ناوبراو پێک هێنا و بە بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی تاوانبار کرا و داوای لە دادگا کردن کە سزا بدرێت.

یانارداغ لە دادگا وتوویە کە من بانگەشەم بۆ هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نەکردووە بەڵکوو لە سەر ئەوەی کە ئەردۆغان دەیەوێت بە دانوستان لەگەڵ ئۆجەلان کەشی سیاسی تورکیا بگۆڕێت، قسەم کردووە.

News ID 46427

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha