خەڵکی هەرێم پێیان خۆشە بەغدا کەوڵی پارتی و یەکێتی بکات/ خەڵک پارتی و یەکێتی بە داگیرکەر دەزانن

عەبدوڵا مەلا نوری، ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت:زۆربەی خەڵکی هەرێم وەک دوژمن و داگیرکەر لەم دەسەڵاتە دەڕوانن، بۆیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵا مەلا نوری، ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم، کە دەڵێت، "گۆڕانکاری لە رەشنوسی بودجە قبوڵ ناکەین"، رایگەیاند: لەمکاتەدا هەڕەشەکەی حکومەتی هەرێم "پوچ و بەتاڵە و ئەم دەسەڵاتە هیچ کارتێکی بەهێزی بەدەستەوە نەماوە".

عەبدوڵا مەلا نوری لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە ئاماژە دەکات کە "حکومەتی هەرێم (پارتی) هەڕەشەی ئەوە دەکەن، کە پابەندی هیچ بڕیارێک نابن، کە پێچەوانەی دەستور و رێکەوتنامەی پێکهێنانی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بێت، راستیەکەی لەمکاتەدا ئەم هەڕەشەیە پوچ و بەتاڵە و ئەم دەسەڵاتە هیچ کارتێکی بەهێزی بەدەستەوە نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە لایەک تورکیا ئامادە نییە بە بێ ڕەزامەندی عێراق نەوتی هەرێم بفرۆشێت و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیش "شەرعیەتی نەماوەو بون و نەبونیان هیچ لە دۆخی خەڵک ناگۆڕن".

عەبدوڵا مەلا نوری دەڵێت، "یەکێتی بە جۆرێک لە جۆرەکان گڵۆپی سەوزی بۆ پلان و بڕیارەکانی بەغدا هەڵکردوە، نەک لە بەر خەڵک بەڵکو لە داخی پارتی، لایەنە موعارەزەکانی هەرێم بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە خۆیان نەڕەنجێنن ئامادە نین دژی پلان و بڕیارەکانی بەغدابن".

هەروەها دەڵێت، "لە بەرئەوەی ساڵانێکە پارتی و یەکێتی خەریکی فەسادو خیانەت و ستەمکارین، ئەمە وایکردوە زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێم وەک دوژمن و داگیرکەر لەم دەسەڵاتە دەڕوانن، بۆیە پەیڕەویی مەبدەئی، دوژمنی دوژمنم دۆستەمە دەکەن، پێیان خۆشە حکومەتی عێراق کەوڵی پارتی و یەکێتی بکات".

عەبدوڵا مەلا نوری باسی لەوەشکردوە، "لایەنە عێراقیەکان زۆر باش دەزانن هاوڵاتیانی هەرێم، ئامادە نین بە هیچ جۆرێک بکەونەوە ژێر کاریگەری گوتارە باوەکەی رابردوی دەسەڵاتدارانی هەرێم، مەگەر شتێکی نوێ روبدات و هاوکێشەی هێز لە عێراقدا بگۆڕێ، ئەگەر نا تازە لایەنە عێراقیەکان بە هەرێم فێربونە، ئەوەی ئەمڕۆ پێیان ناکرێ لە داهاتودا وردە وردە هەر دەیکەن، رێک وەکو پارتی و یەکێتی کە بەخشکەیی کامێراو پێوەری زیرەکیان لە سەر هەمو شتێک داناو هەرچی شتە گرانیان کرد".

زۆربەی خەڵکی هەرێم وەک دوژمن و داگیرکەر لەم دەسەڵاتە دەڕوانن، بۆیە پەیڕەویی مەبدەئی، دوژمنی دوژمنم دۆستەمە دەکەن، پێیان خۆشە حکومەتی عێراق کەوڵی پارتی و یەکێتی بکات".

عەبدوڵا مەلا نوری باسی لەوەشکردوە، "لایەنە عێراقیەکان زۆر باش دەزانن هاوڵاتیانی هەرێم، ئامادە نین بە هیچ جۆرێک بکەونەوە ژێر کاریگەری گوتارە باوەکەی رابردوی دەسەڵاتدارانی هەرێم، مەگەر شتێکی نوێ روبدات و هاوکێشەی هێز لە عێراقدا بگۆڕێ، ئەگەر نا تازە لایەنە عێراقیەکان بە هەرێم فێربونە، ئەوەی ئەمڕۆ پێیان ناکرێ لە داهاتودا وردە وردە هەر دەیکەن، رێک وەکو پارتی و یەکێتی کە بەخشکەیی کامێراو پێوەری زیرەکیان لە سەر هەمو شتێک داناو هەرچی شتە گرانیان کرد".

News Code 46099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha