سه‌ركرده‌كانی داعش‌ و خێزانه‌كانیان له‌ مووسڵ هه‌ڵدێن

وه‌زیری به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند: زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ مووسڵ هه‌وڵی هه‌ڵهاتن ده‌ده‌ن ‌و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌ره‌و سووریا رایانكردووه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ زانیاریی هه‌واڵگریی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی ‌و ئاڵۆزی ناو ریزه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی دروسبوونی كێشه‌ی داراییه‌وه‌ بۆ رێكخراوه‌كه.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، عوبێدی دوێنێ له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، رایگه‌یاندووه‌ "زۆرێك له‌ خێزانه‌كانی داعش و سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ موسڵ، موڵكه‌كانی خۆیان فرۆشتووه‌ و به‌ ئاڕاسته‌ی سوریا له‌ شاره‌كه‌ هه‌ڵهاتوون، به‌شێكیان ته‌نانه‌ت هه‌وڵیانداوه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی هه‌رێمیش(هه‌رێمی كوردستان) هه‌ڵبێن".

تائێستا رێكخراوی داعش، لانی كه‌م نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ساڵی ۲۰۱۴ له‌ عێراق داگیری كرد و ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرت، رێكخراوه‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ناو سوریادا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌شه‌م ساڵی شه‌ڕی ناوخۆییدایه.

وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت"پێشبینی ده‌كه‌ین له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیی مه‌ده‌نی ئاواره‌ ببن‌و كه‌مترین ژماره‌ی ئاواره‌بووه‌كان كه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین ۵۰۰ هه‌زار كه‌سه‌".

News Code 4585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =