ئەردۆغان: قوتابخانە سەربازییەکان دادەخرێن

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە قوتابخانە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دادەخرێن و فەرماندەکانی ئەرتەش دەچنە ژێر فەرمانی وەزیری بەرگری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ڕۆیتەرز "، " ڕەجەب تەیێب ئەردغان " سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکی تەلڤزۆنی دا جەختی کرد کە سەرجەم قوتابخانە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دادەخرێن و لەبری ئەوە زانکۆی نەتەوەیی بەرگری دەکرێتەوە.

ناوبراو هەروەها زیادیشی کرد کە ئاکادمیای هێزەکانی  زەوینی، ئاسمانی و زەریایی لقەکانی ئەم زانکۆیە دەبن. ئەردۆغان هەروەها لە بڕیاری خۆی لەسەر جێگیرکردنی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئەرتەش و هەواڵگریی تورکیا لە ژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی خۆی هەواڵی دا.

ناوبراو وتیشی: ئێمە گۆڕانکاریێکی کەم لە یاسای بنەڕەتی ئەنجام دەدەین کە لە ئەگەری پەسەند، ئاژانسی نەتەوەیی هەواڵگری و سەرۆکی تەواویی ئەرتەش دەچنە ژێر چاوەدێری سەرۆک کۆمار.

ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ڕوونی کردەوە کە فەرماندەکانی ئەرتەش دەچنە ژێر فەرمانی وەزیری بەرگری. ناوبراو هەروەها لە کەمبوونەوەی هێزە ژاندارمرییەکان و هاوکات بەهێزکردنی چەکەکانیان هەواڵی دا.

پێویست بە ئاماژیە کە ئەرتەشی تورکیا پاش کوودەتا شکستخواردووەکەی ئەم وڵاتە لە ۱۵ ی جوولای کەوتە بەر پەلاماری سڕینەوەیێکی بەربڵاو و کەم وێنەوە.

News Code 4582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =