ده‌رکردنی ۱۳۸۹ هێزی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیا

دوای لێدوانه‌ نوێیه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ داخرانی قوتابخانه‌ و زانکۆوه‌ سه‌ربازییه‌کان، یه‌ک هه‌زار و ۳۸۹ هێزی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ ده‌رکراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حوریه‌ت ده‌یلی له‌ هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا له‌ ده‌رکردنی یه‌ک هه‌زار و ۳۸۹ که‌س له‌ هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا هه‌واڵی داوه‌.

 ده‌رکردنی ئه‌م که‌سانه‌ دوای ئه‌وه‌ هات که‌ ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ داخرانی قوتابخانه‌ و زانکۆوه‌ سه‌ربازیییه‌کان به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ کوده‌تای ۱۵ی جوولای وته‌یه‌کی دا.

 پاش کوده‌تای شکست خواردووی تورکیا تا ئیستا ۶۰ هه‌زار که‌س له‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان زانکۆ و مامۆستایانی قوتابخانه‌کان ده‌رکراون.

News Code 4580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =