ئینجرلیک له‌ لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ گه‌ماڕۆ درا

پۆلیسی تورکیا به‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کی زۆره‌وه‌ بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیکیان گه‌ماڕۆ داوه‌، ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانییه‌ که‌ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، نزیک به‌ حه‌وت هه‌زار که‌س له‌ هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا به‌ چه‌کی قورسه‌وه‌ گه‌ماڕۆی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجرلیکیان داوه، بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناسراو به‌ دژه‌ داعشه‌ که‌ له‌ شاری ئادانای تورکیایه.

هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش له‌م بنکه‌ سه‌ربازیه‌وه‌ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش له‌ سووریا و عێراق ڕێکده‌خه‌ن.

تاکوو ئێسته‌ به‌رپرسانی تورکیا هیچ لێدوانێکیان له‌مباره‌وه‌ نه‌داوه، به‌ڵام گومان ده‌کرێت که‌ سوپای تورکیا سه‌رقاڵی ڕێکخستنی کوده‌تاییه‌کی دیکه‌ له‌ دژی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بێت و له‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌دا ئیشی بۆ ده‌کات.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه، ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت پێشتر له‌ زاری پۆلیسی ئادانا ڕایگه‌یاند که‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ ده‌ست هاتووه‌ که‌ نیشانی ده‌دات له‌م شاره‌دا پلان بۆ کوده‌تایه‌کی دیکه‌ داده‌ڕێژرێت و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ پۆلیسی تورکیا بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیکی گه‌ماڕۆ داوه.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی کاروباری ئه‌ورووپایی تورکیا ده‌ڵێت که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌نیا بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌ ئاسایشی ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌یه.

پارێزگای ئاداناش ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو شته‌کان له‌ ژێر کۆنترۆڵ دایه‌ و دۆخه‌که‌ ئاساییه.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ژنراڵ جۆزف دانفۆرد، فه‌رمانده‌یی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک دیدار بکات و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا بکات.

سه‌فه‌ره‌که‌ی دانفۆرد بۆ تورکیا له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو تۆمه‌تی به‌شداری کردنی ژنراڵێکی ئه‌مریکایی له‌ کوده‌تاکه‌ی ۱۵ ژوئیه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه.

ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان کردووه، به‌ڵام له‌ دوای کوده‌تاکه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریکا گرتووه‌ به‌ تایبه‌ت که‌ فه‌تحوڵا گوله‌نی ڕاده‌ستی تورکیا نه‌کردووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانی تورکیا چه‌ند جارێکیش سوپای ئه‌مریکایان تۆمه‌تبار کرد که‌ به‌شداریان له‌و کوده‌تایه‌دا بووه.

News Code 4574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =