بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی ڕاجۆ و مابتا لە عەفرینیان ڕفاندووە و هەروەها 29 داری زەیتوونیان لە ناوچەی جەندرۆس بڕیوەتەوە.
بە نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوار، تیرۆریستەکانی ناسراو بە پۆلیسی سەربازی سەر بە تورکیا کەسێکی خەڵکی گوندی میداناکبس سەر بە ناوچەی ڕاجۆیان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندان ڕفاندووە.
هەروەها کەسێکیان بە ناوی ئیبراهیم جەمال مستەفا خەڵکی گوندی جوق لە ناوچەی مباتا کە داوای داراییە دەست بەسەردا گیراوەکانی کردبوو، ڕفاندووە.
Your Comment