هاوبه‌شیی جه‌ماوه‌ری باشترین ڕێکاری به‌ڕێوه‌به‌ردنی شاره‌

جێگری فه‌رهه‌نگی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه‌ وتی: ڕاکێشانی گشتی خه‌ڵک و ئه‌نجومه‌نه‌کان باشترین ده‌رفه‌ت بۆ ئیداره‌دانی شاره‌کانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئارش سه‌یاری ئێواره‌ی شه‌مه‌ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی که‌ له‌ دیداری یه‌ک ڕۆژه‌ی " سلێمانی و شاره‌وانییه‌کان" له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو، وتی: ڕاکێشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و ئه‌نجومه‌نه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌ و به‌ تایبه‌ت بۆ ئیداره‌دانی شاره‌کان، شتێکی پێویست و گرنگه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ به‌ربڵاوی چالاکییه‌ شارییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ کرد و وتی: بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی کار و باری شار ته‌نیا یه‌ک ڕێکخراو و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش پێویسته‌ له‌ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان به‌ باشترین شێوه‌ که‌ڵک ببرێت.

ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه‌ درێژه‌ی دا: یه‌کێک له‌ گرنگترین ڕێکاره‌کانی ئیداره‌دانی شار، به‌شداری کردن به‌ جه‌ماوه‌ره‌، به‌ تایبه‌ت ده‌بێت شارۆمه‌ندان بۆ ئه‌م کاره‌ په‌روه‌رده‌ بکرێن، هه‌ر بۆیه‌ به‌رپرسانی ئه‌م به‌شه‌ ده‌بێت ڕێکاری په‌روه‌رده‌یی دروست و پێویست بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بگرنه‌ به‌ر و ئه‌م بابه‌ته‌ ببێته‌ یه‌که‌مایه‌تی ئه‌وان.

سه‌یاری درێژه‌ی دا: له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕێکار و شێوازی زۆر جیاواز بۆ به‌شداری کردن به‌ خه‌ڵک له‌ ئیداره‌دانی شاره‌کاندا هه‌یه‌ و ئه‌م جۆره‌ به‌شداریانه‌ش ده‌توانن به‌ستێن بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی شار له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ئاماده‌ بکه‌ن و ئه‌م به‌شداریه‌ش ده‌توانێت به‌ پێی هه‌ل و مه‌رجی کۆمه‌لگا و بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی له‌ شاره‌کاندا شتێکی جیاواز بێت.

ئه‌و وتی: ئه‌مڕۆ ده‌توانین له‌ به‌شداری کردن به‌ شارۆمه‌ندان هه‌م بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ و هه‌واڵ دان که‌ڵک بێنین، هه‌م ده‌توانین زۆر کارامه‌تر له‌م به‌شدارییه‌ که‌ڵک ببه‌ین، به‌ تایبه‌ت به‌ شێوه‌یه‌کی تۆڕی و جه‌ماوه‌ری که‌ ده‌توانێت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کان خۆی ساخ بکاته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ به‌شداری چالاکانه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دیداری یه‌ک ڕۆژه‌ی سلێمانی و شاره‌وانییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ هاوکاری زانکۆی پۆلی ته‌کنیکی سلێمانی و به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی سلێمانی و بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.


 

News Code 4571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =