قه‌ده‌غه‌ بوونی حزبی به‌عس له‌ عێراق په‌سه‌ند کرا

په‌رله‌مانی عێراق، چالاكی‌ و پڕوپاگه‌نده‌ی فه‌رمی‌ و نافه‌رمی حزبی به‌عس و هاوشێوه‌كانی له‌وڵاتدا قه‌ده‌غه‌ كرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ یاسایه‌ك كه‌ كۆده‌نگی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ له‌سه‌ر بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له‌ دانیشتنی‌ ئاسایی‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، په‌رله‌مانی‌ عێراق تاوتوێی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی حزبی به‌عس، هه‌موو گروپێكی قه‌ومی‌و ئیرهابی‌و ته‌كفیری كردووه‌‌ و په‌سه‌ندی كرد.

 به ‌پێی یاساكه‌، هه‌موو چالاكییه‌كی بینراو بیستراوی حزبی به‌عس‌و هاوشێوه‌كانی، هه‌روه‌ها هه‌موو گروپ و تاقمێكی قه‌ومی و ته‌كفیری و ئیرهابی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت‌و رێگری له‌ چالاكیه‌كانیان ده‌كرێت.

 حزبی‌ به‌عس‌و رژێمه‌كه‌ی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌دام حسێن، له‌ساڵی‌ ۲۰۰۳دا كۆتایی‌ به‌حوكمڕانی‌‌و چالاكییه‌كانیان هێنرا له‌عێراق‌و له‌ئێستاشدا، بۆ یه‌كه‌مجار قه‌ده‌غه‌ی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ یاسادا رێكده‌خرێت.

News Code 4569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =