AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٦ ١١:١٥

کۆنسوڵخانەی عەرەبستان دەکرێتەوە؛

سەفەری وەفدی تەکنیکی عەرەبستان بۆ مەشهەد

سەفەری وەفدی تەکنیکی عەرەبستان بۆ مەشهەد

وەفدی تەکنیکی عەرەبستانی سعوودی لە درێژەی سەفەر بۆ ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 25 ی خاکەلێوەی 1402 بۆ سەردان لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە مەشهەد و لێکدانەوەی شێوەی کرانەوەکەی چوونە مەشهەد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدی تەکنیکی عەرەبستان ە درێژەی سەفەر بۆ ئێران ڕۆژی هەینی 25 ی خاکەلێوە بۆ سەردان لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە مەشهەد و لێکدانەوەی شێوەی کرانەوەکەی چووە مەشهەد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەهید هاشمی نژاد لەلایەن محەمەد بەهەشتی مونفەرد سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە لە خۆراسانی باشوورەوە پێشوازیان لێکرا.

‌بەهەشتی مونفەرد لە ئەو دیدارەدا هیوای خواست کە بە چالاک بوونەوەی نوێنەرایتی سیاسی دوو وڵاتەکە، پێوەندی ئەو دوو وڵاتە گرینگە لە ناوچەکە پەرە بستێنێت.

ناسر بێن عەوەز ئالی غنوم سەرۆکی شاندی عەرەبستانی هیوای خواست بووژانەوەی پێوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتەکە گەورە لە ناوچەکە ببێتە هۆی خێر و بەرەکەت و بەرز بونەوەی هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.

News ID 45683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha