ڕۆحانی که‌سێکی میانه‌ڕۆیه‌/ده‌کرێت کاری له‌گه‌ڵ بکه‌ین

سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا وتی: حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران که‌سێکی میانه‌ڕۆیه‌ که‌ ئه‌مریکا ده‌توانێت هه‌ر کات بیه‌وێت کاری له‌گه‌ڵ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی پۆست ئێندیپێندێنت، جان برنان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا (سیا) ڕۆژی هه‌ینی، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی ئاسپه‌ن وتی: تاکوو ئه‌و کاته‌ی که‌ ڕووسیا له‌ به‌شار ئه‌سه‌د پشتیوانی بکات، شه‌ڕی ناخۆیی سووریا درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌و که‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌ ده‌بوو له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا هێرشی زۆر توندی کرده‌ سه‌ر سه‌رۆک کۆماڕی ڕووسیا و ڕایگه‌یاند که‌ پووتین هۆکاری به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ و کوشت و بڕه‌ له‌ سووریایه‌.

جان برنان پاگه‌نده‌ی کرد: له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌سه‌د له‌ ده‌مشق له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌، هیچ هیوایه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه‌ نییه‌، چون ئه‌سه‌د هۆی سه‌ره‌کی شه‌ڕی ناخۆیی سووریایه‌.

ئه‌و زیادی کرد: پێویسته‌ ڕوون بێته‌وه‌ که‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ داهاتووی سووریا هیچ ڕۆڵێکی نابێت.

سه‌رۆکی سیا له‌ ڤلادیمیر پووتین به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێکارێکی درێژخایه‌نی بۆ سووریا نییه‌، ڕه‌خنه‌ی کرد و وتی: کێشه‌کانی سووریا به‌ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵکوو ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی ده‌وێت و هیوادارم ڕووسیا بێته‌ سه‌ر ڕای ئه‌مریکا.

ئه‌و هه‌روه‌ها دانیشی پێداناوه‌ که‌ لابردنی له‌ ناکاوی ئه‌سه‌د ده‌بێته‌ هۆی بۆشایی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام جه‌ختیشی کرد که‌ ڕووسه‌کان پێویسته‌ به‌م ده‌رنجامه‌ بگه‌ن که‌ ئه‌سه‌د ده‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵات لابدرێت.

برنان وتی: له‌ ۳ ساڵی ڕابردوودا، کێشه‌ی سووریا ئاڵۆزترین پرسیاری به‌رده‌م من بووه‌، من دڵنیا نیم که‌ سووریا به‌ یه‌کگرتوویی ده‌مێنێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی ۵ ساڵه‌ شه‌ڕی ناخۆی سووریا ده‌ستی پێکردووه‌ و ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی سووریا قسه‌ ده‌که‌ن.

جان برنان درێژه‌ی دا: من نازانم که‌ ئایا سووریا جارێکی دیکه‌ یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ یان نا، خوێنی زۆر که‌س ڕژاوه‌ و به‌ڕاستی نازانم که‌ ئایا جارێکی دیکه‌ سووریا یه‌کگرتوو ده‌بینمه‌وه‌ یان نا.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌م کۆبوونه‌وه‌دا پشتیوانی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کرد و وتی: حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران که‌سێکی میانه‌ڕۆیه‌ و ئه‌مریکا هه‌رکات بیه‌وێت ده‌توانێت له‌گه‌ڵی کار بکات.

جان برنان سه‌باره‌ت به‌ داعش و ئه‌لقاعیده‌ وتی: داعش به‌ نیسبه‌ت ئه‌لقاعیده‌وه‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌تره‌ بۆ سه‌ر ئاسایش جیهانی و ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌ندامانی داعش له‌ سه‌رده‌می دیجیتاڵ و مێدیادا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، کێشه‌ی داعشی ئاڵۆزتر کردووه‌.

News Code 4568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =