ئه‌مریکا هۆشداریی توندی به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ دا

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە گۆڕانکاریەکانی ئێستا لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا زیان دەگەیێنێ بە هاوکاریی نێوان لایەنەکان و دەرکردنی ڕێژەیێکی زۆر لە ژەنڕاڵ و ئەفسەرەکان دەبنە ڕێگر لە سەر ڕێگای هاوکارییەکان لە شەڕ لەگەڵ داعش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ڕۆیتەرز " " جەیمز کڵاپێر " سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا( سیا ) ڕایگەیاند کە شەپۆلی سڕینەوە لە ناوخۆی ئەرتەشی تورکیا هاوکارییە دوو لایەنەکانی واشنتۆن ـ ئەنقەرەی خستۆتە ژێر کاریگەریەوە و کەسانێکی زۆر کە ئێمە لەگەڵیان دانوستانمان دەکرد، دەرکراون یا دەسبەسەرن.

کڵاپێر ڕاشیگەیاند کە " بێگومان ئەم کارانە ڕەوتی هاوکاریەکان لەگەڵ لایەنی تورک دژوارتر دەکاتەوە."

شیاوی باسە کە ئەرتەشی تورکیا شەوی هەینیی ڕابردوو لە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی نوێ لە فەرماندەیی ئه‌رته‌ش هەواڵی دا کە دوابەدوای؛ ۵۰ ژنڕاڵ خانەنشین کران و لەبەرانبەردا، ۹۹ ئەفسەر پلەیان بۆ ژەنڕاڵی چووە سەرەوە.

ئەم کارە چەند ڕۆژ پاش لە وتەکانی ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە " چاکسازی له‌  پێکهاتەی ئەرتەش" ڕوویداوە.

News Code 4567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =