هێرشی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیا

سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ له‌ میانه‌ی هێرشی گرووپێک له‌ ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیا ۲۳ ئه‌ندامی په‌که‌که‌ کوژراون و ۸ سه‌ربازی سوپاش کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ئه‌م هێرشه‌ به‌یانی دوێنێ ئه‌نجام بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ ڕووی دا که‌ شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی چوکورجا له‌ پارێزگای هه‌کاری هه‌ڵگیرسا و به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌  ۸ سه‌ربازی تورکیاش کوژراون.

به‌ وته‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا، هێزه‌کانی په‌که‌که‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو که‌ ئه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام دوای شه‌ڕ و پێکدادان له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا بۆردمان کراون و به‌ هۆی ئه‌م بۆردمانه‌شه‌وه‌ ۲۳ ئه‌ندامی په‌که‌که‌ کوژراون.

هه‌روه‌ها له‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا ۸ سه‌ربازی سوپا کوژراون و ۲۵ی دیکه‌ش بریندار بوون.

تورکیا بۆ ماوه‌ی نزیک به‌ ۴۰ ساله‌ که‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ هه‌یه‌ و په‌که‌که‌ به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ناو ده‌بات و له‌و لاشه‌وه‌ په‌که‌که‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌دات مافی کورد له‌ تورکیا ده‌سته‌به‌ر بکات.

به‌ هۆی ئه‌م شه‌ڕ و ئاڵۆزیانه‌وه‌ تاکوو ئێسته‌ ۴۰ هه‌زار که‌س کوژراون، له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردووشه‌وه‌ که‌ گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و په‌که‌که‌ به‌ کۆتایی گه‌یشت، خولێکی نوێ له‌ شه‌ڕ له‌ نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا ده‌ستی پێکردووه‌ و له‌م ماوه‌شدا زیاتر له‌ ۳ هه‌زار که‌س له‌ هه‌ر دوولاوه‌ که‌ شارۆمه‌ندی تورکیان کوژراون.

هه‌ر وه‌ها به‌ هۆی ئه‌م شه‌ڕ و پێکدانه‌ زیاتر له‌ چه‌ند شاری وه‌ک نوسه‌یبن له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌ ته‌واوی خاپوور کراوه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زار که‌س ئاواره‌ بوون.

تورکیا له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردووشدا به‌ سه‌دان جار هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل و ئه‌م هێرش و شه‌ڕانه‌ تاکوو ئه‌م ساته‌ به‌رده‌وامن.

News Code 4566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =