کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی زانکۆیی بۆ بەڕێوەبەرایەتی شاریی زەرووریە

سەرۆکی زانکۆی پولی تەکنیکی سلێمانی لە وتاردانێکیدا لە کۆڕبەندی "دیداری سلێمانی بۆ شارەوانییەکان" بە ئاماژە بە گرینگایەتی بەڕێوەبەرایەتی شاریی لەم چەرخەدا وتی: دەبێ لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی شاری کەڵک وەرگرین و لەم نێوانەشدا ڕۆڵی زانکۆکان زۆر گرینگە.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری مێهر، ئەمڕۆ شەمە ۱۰ی گەلاوێژ، کۆڕبەندی پسپۆڕی " دیداری سلێمانی بۆ شارەوانییەکان" بە بەشداریی مامۆستایان و کارناسانی میوان لە وڵاتی ئێران، عێراق و ئەردۆن لە شاری سلێمانی دەستی بەکار کرد.

 ئاسۆ فەرەیدوون وتی: ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆڕبەندە بە هاوکاری دایرەی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی کارمان کرد و لەم پێناوەشدا چاوەڕوان دەکەین بەرنامەی دیکەش بەڕێوەببەین.

راشیگەیاند کە ئەمڕۆ لە هەموو بوارەکاندا دەبێ لە بەڕێوەبەرایەتی زانکۆیی و زانستی کەڵک وەرگرین بەڵام ئەم بابەتە لە بواری ئیدارە کردنی شارەکاندا زۆر گرینگە.

بەشداریی بەکۆمەڵ و گشتی بۆ بەخێوکردن و بەڕێوەبەرایەتی شارەکان گرینگە و ئێمە وەک زانکۆ چاوەڕوان دەکەین  کە دەفرایەتییەکانمان لە دیکەی بەشەکان کەڵک وەر بگیردرێت.

News Code 4565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =