سپاردنی هومارە ناڤۆکییه‌کان به‌ ترامپ مه‌ترسیداره‌

به‌بژرای فه‌رمی حزبی دیموکڕاتی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری هۆشداری دا که‌ ترامپ ناتوانێت که‌سێکی باوه‌ڕپێکرا بۆ ئیداره‌دانی هومارە ناڤۆکییه‌کان بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، هیلاری کلینتۆن پێنج شه‌مه‌ شه‌و له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد که‌ گریمانه‌ بکه‌ن که‌ کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کدا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه‌، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ته‌نیا به‌ یه‌ک کۆمێنت توڕه‌ ده‌بێت، ناتوانێت که‌سێکی باش و دڵنیا بۆ سه‌رپه‌ره‌شتی هومارە ناڤۆکییه‌کانی ئه‌مریکا بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌زانم بڕێک که‌س ئه‌م شته‌یان له‌ لا سه‌یره‌، به‌ڵام شارۆمه‌نده‌کانی ئه‌مریکا نابێت فریوی به‌ڵێنه‌ پووچ و بێ بنه‌ماکانی ترامپ بخۆن. ئێمه‌ له‌ هه‌موو کێشه‌ و ئاڵۆزییه‌کانی به‌رده‌م ئه‌مریکا ئاگادارین، به‌ڵام له‌م کێشانه‌ش ناترسین.

کلینتۆن وتی: ئێمه‌ وه‌ک ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانمان له‌ دژی تیرۆر شه‌ڕ ده‌کات. کێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ترامپ ده‌یه‌وێت بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی کۆماری خوازه‌کان ئه‌مریکا له‌ جیهاندا گۆشه‌گیر بکات.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ به‌ ده‌ور خۆماندا دیوار ناکێشین، به‌ڵکو ئابوورییه‌که‌ی خۆمان گه‌شه‌دار ده‌که‌ین و به‌ په‌نابه‌ره‌کان مافی شارۆمه‌ندی ده‌بخشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌لی کار بڕه‌خسێنین و مووچه‌کان زیاد بکه‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: ترامپ ده‌یه‌وێت ڕێگری بکات له‌ هاتنی ئه‌وانه‌ی موسوڵمانن، به‌ڵام ئێمه‌ هیچ دینێک له‌ هاتن بۆ ئه‌مریکا بێ به‌ش ناکه‌ین، به‌ڵکو ئیمه‌ تیرۆر به‌ ته‌واوی بنبڕ ده‌که‌ین. ئه‌مریکا به‌هێزترین سوپا و باشترین بایخه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئازادی و دیموکڕاسی له‌ خۆدا کۆکردووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ هیلاری کلینتۆنی دیموکڕات و دۆناڵد ترامپی کۆماری خواز تاکوو چه‌ند مانگی داهاتوو کێبه‌رکێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌که‌ن و ئه‌م کێبه‌رکێیه‌ قسه‌ و باسی زۆری کردووه‌ته‌ ڕۆژه‌ڤ له‌ مێدیاکاندا.

News Code 4564

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =