پێنج سەربازی تورکیا  کوژران

ئەندامانی " پە کە کە " بە تەقە بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە پارێزگای هەکاری پێنج هێزی سەربازییان کوشت و هەشت کەسی تریشیان بریندار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " دەیلی سەباح " ئەندامانی گرووپی " پەکەکە " بە تەقە بۆ سەر هێزە سەربازییەکان لە پارێزگای  "هەکاری " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، پێنج هێزی سەربازیان کوشت و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ناوخۆیی تورکیا، ئەم هێزە سەربازیانە لە کاتی ئەنجامی پشکنین لە گەورەڕێی " چۆکۆرجا ـ هەکاری " لە لایەن گرووپێک لە ئەندامانی " پە کە کە " ەوە کە بە تفەنگی لوولە درێژ پڕچەک بوون، هێرش کرایە سەریان.
هێزەسەربازیە بریندارەکان بۆ نێزدیکترین ناوەندی دەرمانی گوازرانەوە و ڕێژەیێک کەرەسەی گواستنەوەی زرێ پۆش بۆ شوێنی پێکادانەکەی نێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەندامانی " پە کە کە " ڕێکخران.
News Code 4563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =