کردنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌یفی سه‌قز ۱۰۰ هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێنێت

نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه‌ له‌ مه‌جلیسی ئێران وتی: کردنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌یف له‌ لایه‌ن مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ته‌وه‌ گرنگی پێده‌درێت و به‌م کاره‌ش ۱۰۰ هه‌لی کار له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌ڕه‌خسێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن بیگلری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنوورنشینی و هه‌نارده‌کاره‌کانی سه‌قز وتی: بازاڕی سه‌یف ده‌توانیت ڕۆڵێکی گرنگی له‌ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار ببێت، به‌ تایبه‌ت ده‌توانێت په‌ره‌ به‌ ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز بدات.

ئه‌و درێژه‌ی دا: له‌ پڕۆژه‌ یاساییه‌کی تایبه‌ت، ڕێکخستنی ۷ ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی-پیشه‌یی ورژاوه‌ که‌ یه‌کێکیان ناوچه‌ی بازه‌رگانی تایبه‌تی بانه‌-مه‌ریوانه‌.

ئه‌و وتی: تاکوو ئێسته‌ به‌شێکی یاسایی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران واژۆ کراوه‌ و به‌ هیوادارین پله‌کانی دیکه‌شی به‌ سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجام ببێت.

هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی، قائیم مه‌قامی سه‌قز وتی: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو به‌ستێنه‌کان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار خۆش بکه‌ین و بێ گومان به‌ کردنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌یف لانی که‌م هه‌زار که‌س ده‌توانن ئیشی تێدا بکه‌ن.

بازاڕی سیفی سه‌قز به‌ پێی خاڵی ۲۳ی یاسای هاورده‌ کردن و هه‌نارده‌ کردن له‌ ساڵی ۱۳۷۳ی هه‌تاوی دروست بووه‌ و له‌ ساڵی ۱۳۷۵ کاره‌ ژێرخانییه‌کانی بۆ کراوه‌ و ئێسته‌ش بڕیار وایه‌ زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.

بازاڕی سه‌یفی سه‌قز له‌ ۷۵ کیلۆمه‌تری شاری سه‌قزه‌ و له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌قز- مریواندا دروست کراوه‌ و نزیکه‌ له‌ گوندی به‌ستام که‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان. به‌داخه‌وه‌ ئه‌م بازاڕه‌ له‌ زستانی ساڵی ۱۳۹۱ی هه‌تاویه‌وه‌ داخراوه‌.

News Code 4562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =