کۆڕبەندی "دیداری سلێمانی بۆ شارەوانییەکان" دەستی پێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆڕبەندی پسپۆڕی " دیداری سلێمانی بۆ شارەوانییەکان" بە بەشداریی مامۆستایان و کارناسانی میوان لە وڵاتی ئێران، عێراق و ئەردۆن لە شاری سلێمانی دەستی بەکار کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژنسی مێهر کە ئێستا خۆی بەشدارە لەو کۆڕبەندەدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ۱۰ی گەلاوێژ، لە زانکۆی پولی تەکنیکی شاری سلێمانی کۆڕبەندێک لە ژێرناوی دیداری سلێمانی بۆ شارەوانییەکان بە دروشمی "بەرەو سیستەمی هاوچەرخ بۆ بەڕێوەبردنی شارەکانی کوردستان" دەستیپێکرد.

هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند کە ئەم کۆڕبەندە زانستییە یەک ڕۆژە دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی خۆی دێنێ.

وتاردەری سەرەکی و تایبەتی  کۆربەندی شارەوانییەکان دوکتۆر ئارش سەیاری مامۆستای وانەبێژی زانکۆی ئازادی ئیسلامی سنەیە و مامۆستایانی زانکۆی بەغداش لەسەر بواری بەڕێوەبەرایەتی شاری و هەروەها نژیارڤانی شاری وتارەکانیان پێشکەش دەکەن.

ئەم کۆربەندە لە ژێر چاودێری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وەزیری شارەوانییەکان و گەشتیاری هەرێمیش لەگەڵ پارێزگاری هەڵەنجە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارن.

News Code 4560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =