له‌ سێداره‌ دانی ۲۴ که‌س له‌ مه‌نبه‌ج/هاوپه‌یمانی ۳۰ شارۆمه‌ندی کوشت

هاوکات له‌گه‌ڵ کوشتنی ۲۴ شارۆمه‌ندی سووری له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، ۳۰ هاوڵاتی سووری له‌ شاری مه‌نبه‌ج به‌ هۆی بۆردمانی فڕۆکه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانانەوە گیانی خۆیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، دوابه‌دوای هێرشی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به‌ دژه‌ داعش به‌ فه‌رماده‌یی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سووریا، ژماره‌یه‌ک شارۆمه‌ندی سووری کوژران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ناسراو به‌ دژه‌ داعش ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ناوچه‌ی ئه‌لغه‌ندوره‌ له‌ ۲۳ کیلۆمه‌تری شاری مه‌نبه‌ج له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌بیان بۆردمان کرد.

به‌ هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه‌ نزیک به‌ ۳۰ هاوڵاتی سووریا کوژراون که‌ ۷ که‌سیان منداڵ بوون.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ گروپی تیرۆریستی داعش تاوانێکی دیکه‌ی له‌ دژی شارۆمه‌ندانی سووری ئه‌نجام داوه.

ئه‌م ناوه‌نده‌ ئاشکرای کرد که‌ ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش ۲۴ سووریان له‌ نزیک شاری مه‌نبه‌ج له‌ سێداره‌ داوه.

گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌روه‌ها کۆنترۆڵی گوندی دوودیان له‌ باکووری حه‌ڵه‌ب دوای شه‌ڕێکی توند له‌گه‌ڵ گرووپێکی چه‌کداری کۆنترۆڵ کرد.

دانیشتوویه‌کی ناوچه‌ی ئه‌فوعه‌ له‌ باکووری ئه‌دله‌ب به‌ هۆی ته‌قه‌ی گرووپه‌ چه‌که‌داره‌کان بریندار بوو.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ ڕووسیاش له‌ ڕێکه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ زیاد کردنی ژماره‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا و په‌ره‌دان به‌ شه‌ڕ له‌م وڵاته‌ هه‌واڵی دا.

News Code 4557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =