دابەزینی ۴۰ لە سەدی هاتنی گەشتیاری دەرەکی بۆ تورکیا

نیگەرانییە ئەمنییەکان و شڵەژاوی سیاسی تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاستی سەردانی گەشتیاران بۆ ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی " ڕۆیتەرز " نیگەرانییە ئەمنی و سیاسیەکان بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی متمانەی سەرمایەدانەران بۆ سەردانی تورکیا و هەروەها سەرمایەدانەری لە ئابووریی ئەم وڵاتە و هاوکاتیش بە ئەم نیگەرانیانەوە، چوونی گەشتیارە دەرەکیەکان بۆ تورکیا تا ڕادەیێکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

ئەم کەمبوونەوەی گەشتیارە بۆ تورکیا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ۲٥ لەسەدیی داهاتەکانی بەشی گەشتیاری کە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی ئابووری ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

ئەم پرسە زیانی ٨ ملیار دۆلاری داوە لە تورکیا کە بەرانبەری لەسەدا یەکی بەرهەمهێنانی ناپوختی ناوخۆیی ئەم وڵاتەیە و چاوەڕوان دەکرێ کە ئەم ڕەوتە هەر بەو شێوەیە درێژەی هەبێ.

ئامارەکانی وەزارەتی گەشتیاریی تورکیا نیشانی دەدەن کە ئاستی هاتنی گەشتیاران بۆ تورکیا لە مانگی جوونی ڕابردوو ۴۰.٨٦ لەسەد کەم بووەتەوە و لە ئەم مانگەدا تنها ۲ ملیۆن و ٤٤۰ هەزار گەشتیاری دەرەکی چوونەتە تورکیا کە ئەم ئامارە لە ماوەی ۲۲ ساڵی ڕابردوودا کەم وێنە بووە.

News Code 4556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =