هه‌وڵی ئه‌ردۆغان بۆ ژیردەست خستنی سوپا و دەزگای هه‌واڵگری

سه‌رۆک کۆماری تورکیا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێشه‌که‌ش کردووه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاله‌یه‌، ئه‌رکانی سوپا و ئاژانسی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ده‌که‌ونه‌ ژێر کۆنترۆڵ و چاودێڕی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌ڵاله‌یه‌کی پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاله‌یه، ئه‌رکانی سوپا و ئاژانسی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ده‌چنه‌ ژێر چاودێڕی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕوو له‌ ئه‌ندامانی جێبه‌جێ کاری پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وتی که‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕازی بوونی حزبه‌ دژبه‌ره‌کان، ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین تاکوو له‌ نێوان سه‌رۆک کۆمار و ئه‌رکانی سوپا و ئاژانسی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا په‌یوه‌ندی دروست ببێت و بۆ ئه‌م کاره‌ش پێویستمان به‌ هه‌موار کردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تییه.

هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازی تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تی بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو و له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو. به‌ پێی بڕیاره‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، ژنراڵ هولوسی ئاکار، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا به‌ هاوڕێی فه‌رمانده‌کانی هێزی وشکانی، ده‌ریایی و ئاسمانی له‌ جێگه‌ی خۆیاندا دانرانه‌وه.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌دا گیراوه‌ دواجار ده‌بێت له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا واژۆ بکرێت.

News Code 4555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =