دی میستۆرا سەردانی تاران دەکات

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەسۆشێتێدپرێس "، " ئێستفان دی میستۆرا " نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا دێت بۆ ئێران.
ناوبراو ئامانج لە هاتنەکەی دڵنیا بوون لە " هاوکاری و هاوهەنگاویی بەرپرسانی ئێرانی لەگەڵ پڕۆژەی ڕووسیا ـ ئەمریکا " ڕاگەیاند؛ پڕۆژەیێک کە هەفتەی ڕابڕدوو لە مۆسکۆ خرایەڕوو.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە " دی میستۆرا " پێشتر بە هەواڵنێرەکانی وتبوو بەشداریی کارناسانی سەربازیی ڕووسیا و ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی ژێنێڤ لە پێناوی تێکۆشانی دوو هێزەکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا لێکدەداتەوە.
News Code 4553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =