۵۵٨۱ کارمەند و پزیشکی تورکیا لە کار دەرکراون

" ڕەجەب ئاکداغ " وەزیری تەندروستی تورکیا هەواڵی دەرکردنی ۵٥٨۱ کەس لە پێرسۆنێلی ئەم وەزارەتخانەیە دوابەدوای کوودەتا شکستخواردووکەی ئەم دواییانە لە ئەم وڵاتە دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلنەشرە "، " ڕەجەب ئاکداغ " وەزیری تەندروستی تورکیا وتی: وەزارەتی تەندروستی ۵۵٨۱ کارمەند بۆ ماوەی کاتی دەرکردووە کە لە نێوانیاندا ۱۱۵ بەرپرس و ۱۵۰۴ پزیشک دەبینرن.

نوبراو زیادی کرد: ئەمە بەدوای لێکۆڵینەوەکانی پێوەندیدار بە " فەتحوڵڵا گولەن " و دەستێوەردانی لە کودەتاکەی ئەم دواییانەی تورکیایە.

ئاکداغ ڕایگەیاند: دەرکردنی ئەم کەسانە لە درێژەی بڕیاری گشتیی ئاسایش و لە درێژەی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم و خەیانەتە.

وەزارەتخانە بە شێوەی جیدی هەنگاوی بۆ ناسینی کارمەندە پێوەندیدارەکان بە ڕێکخراوی " فەتحوڵڵا گولەن " ەوە هەڵێناوە.

ناوبراو لە تەوایی ئەو کارمەندانەی وەزارەتی تەندروستی کە لە یەکەم چرکەکانی سەرەتای کودەتاکەوە بۆ شکست پێهێنانی ئەم کودەتا هەنگاویان نابوو سپاسگوزاری کرد.

News Code 4551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =