تێکشکاندنی ۲٤ سەکۆی هەڵدانی مووشەکی داعش

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەلئەنباری عێراق لە هێرشی ئاسمانی کە بووە هۆی تێکشکانی ۲٤ سەکۆی هەڵدانی مووشەکی داعش، هەواڵی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلسومرییە "، ئیسماعیل ئەلمەحلاوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەلئەنبار ڕایگەیاند: هەشت تێرۆریستی داعش لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژاوای عێراق کوژراون.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕەوتی ئەم هێرشە ئاسمانییەدا کە لەلایەن ئیئتلافی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دراوە ۲٤ سەکۆی خستنی مووشەک و هەروەها ڕێژەیێک چەک و تەقەمەنی داعش تێکشکێندرا.

هێزە عێراقییەکان هەروا درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنەکانی ئازادکردنی هەندێ لە ناوچەکانی ئەلئەنبار کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی داعشدان.

News Code 4550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =