حه‌شدی شه‌عبی بووە بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران‌ و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كوو به‌شێك له‌سیسته‌می به‌رگری ناساند.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە فه‌رمانێکی‌ عه‌بادی‌ دا کە دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ ده‌ركراوه‌‌ هاتووە، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كوو به‌شێك له‌ سیسته‌می به‌رگری عێراقن و له‌مه‌ولا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌و هێزه‌ ده‌چێته‌ ژێر ڕكێفی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان.

حه‌شدی شه‌عبی، هێزێكی چه‌كداری نافه‌رمی عێراقیه‌ كه‌ ل مانگی (ئاب/۸)ی‌ ساڵی ۲۰۱۴‌و دوای ‌هێرشی به‌رفراوانی چه‌كدارانی رێكخراوی‌ داعش بۆ سه‌ر عێراق، به‌فتوای ئایه‌توڵا سیستانی مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان له ‌عێراق  دامه‌زرا، له‌وكاته‌وه‌ تائێستا شه‌ڕی داعش ده‌كات.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی ‌و وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌و هێزه‌ له‌لێدوانێكیدا به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند "فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران حه‌شدی شه‌عبی ده‌كاته‌ هێزێكی یاسایی ‌و له‌مه‌ودوا، چه‌ك ‌و هه‌موو پێدوایستیه‌كانمان له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دابین ده‌كرێت".

وتیشی: "حكومه‌ت له‌ ئاست هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌كات، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانمان هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیروری لێدێت. "

حه‌شدی شه‌عبی، له‌ ۴۲ گروپ‌و ده‌سته‌ پێكدێت كه‌ (سه‌رایا سه‌لام) ‌و (ڕێكخراوی به‌در) ‌و (سه‌رایا عاشورا) گرنگترین پێكهاته‌ی ناو ئه‌و هێزه‌ن.

News Code 4549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =