بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانێکی 148 ئۆتۆمبێلی کە بریتی بون لە بارهەڵگری داپۆشراو و تانکی پڕ لە نەوتی دزراو لە ناوچەکانی سوریاوە بەرەو عێراق، لە ڕێگەی دەروازەی مەحمودییە و لەگوندی یەعربیەوە گواستراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نێویاندا 80 ئۆتۆمبێلیان بارهەڵگر و تانکی پڕ لە نەوتی سوریا، هەروەها 60 ئۆتۆمبێلیان ساردکەرەوە و کابینەی بارهەڵگر و هەشت زریپۆش هەبون، بە چەند قۆناغێک دەرچون و لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە گواستراونەتەوە بۆ خاکی عێراق.
رۆژ 27ی مانگی (شوبات/2)ی 2023، هێزەکانی ئەمریکا بڕێک نەوتیان لە کێڵگەکانی جەزیرە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریا دەرهێنا، لەڕێگەی 34 تانکەرەوە گواستیانەوە بۆ بنکەکانی خۆیان لە عێراق.
بۆچوونی ئێوە