داعشی ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ داعشی عێراق و سووریا هه‌یه‌

ژنڕاڵ جان نیکلسۆن، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکایی له‌ ئه‌فغانستان وتی: تیرۆریستانی داعشی له‌ ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌ له‌ عێراق و سووریا هه‌یه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی جمهووری، ژنڕاڵ جان نیکلۆن، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکایی له‌ ئه‌فغانستان له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشێتێدپرێس وتی: تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندی دارایی، هه‌واڵگری و ستراتێکیان له‌گه‌ڵ داعش له‌ عێراق و سووریا هه‌یه‌.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ داعشییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی سه‌ره‌تایی خۆیاندا په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ وتی: ئه‌وان بۆ ئه‌ندامێتی داخوازییان داوه‌ و هه‌ڵبژێردراون. ئه‌م که‌سانه‌ ده‌بێ هه‌ندێ ڕاهێنان تێپه‌ڕێنن و ناویان له‌ دابق" گۆڤاری گرووپی تیرۆریستی داعش" دا بێت.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و‌خۆی تیرۆریستانی داعشی له‌ ئه‌فغانستان  له‌گه‌‌ڵ ڕێبه‌ری ئه‌م گرووپه‌ له‌ عێراق و سووریا ده‌کرێت.

News Code 4547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =